ئەمڕۆ سێشەممە 25ی ئۆكتۆبەر، مەسرور بارزانی ،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە جەنەراڵ كارل هاریس ،جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا كرد .
لە كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ دەربارەی چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و هەنگاوەكانی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و گرنگیی پەرەپێدانی هاریكاری و هەماهەنگیی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و هەبوونی هێزی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی تیرۆریستانی داعش، بەتایبەتی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم كرا.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە و هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق لە سەر بنەمای ڕێزگرتن لە پرنسیپەكانی هاوبەشیی ڕاستەقینە و هاوسەنگیی و سازان تاووتوێ كران.