دوێنی، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی دوایین کۆبوونەوەی خۆی پێش بەستنی کۆنگرە کرد.
بە پێی لێدوانی ئەندامانی سەرکردایەتیی، لە کۆبوونەوەکەدا، گفتووگۆ لەبارەی دوایین پێداویستیەکانی بەڕێوەچوونی کۆنگرە کراوە و کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە کۆنگرە.
بەپێی زانیارییەکانیش بێت، لە کۆبوونەوەکەدا، لە ٣ی مانگی داهاتوودا کۆنگرەی ١٤ی پارتی لە دهۆک دەست پێدەکات.
لە مانگی ئابی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە دەستی پێکرد و لە ئیستادا پرۆسەکە بەسەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە، جگە لە ئەندامانی هەڵبژێردراو بەپێی پەیڕەوی کۆنگرە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بەبێ دەنگدان دەبنە ئەندامی کۆنگرە، هەروەها لە %25ی ئەندامانی کۆنگرەش دەبێت ئافرەت بن.