وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق بڵاوی كرده‌وه: تا ئێستا هیچ ڕێنماییه‌كمان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنی پشووی سبه‌ی پێ نه‌گه‌یشتووه، له‌به‌ر ئه‌وه له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له ته‌واوی عێراق ده‌وام ئاساییه و پشوو نییه.
بڵاویشی كرده‌وه: هه‌ر كاتێك ڕێنمایی نوێ ئاراسته‌مان كرا، ئه‌و كات به فه‌رمی پشوو ڕاده‌گه‌یه‌نین.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ سبه‌ی سێشه‌م دیارده‌ی خۆرگیرانی نیمچه‌یی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق له كاتژمێر 12.59 به كاتی هه‌ولێر ده‌ست پێ بكات، دواتر له كاتژمێر 02:17ی دوای نیوه‌ڕۆ خۆرگیرانه‌كه ده‌گاته به‌رزترین ئاست كه 51%ی ڕووی خۆر داده‌پۆشرێ، دواتریش له كاتژمێر 03:30ی دوای نیوه‌رۆ دیارده‌كه كۆتایی دێت
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی كوێت به‌هۆی دیارده‌ی خۆرگیرانه‌وه، پشووی سبه‌ی سێشه‌می له ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی وڵاته‌كه‌ی ڕأگهیاندبوو