له نزیكه‌وه چاودێریى ڕووداو و پێشهاته‌كانى به‌غدا و خۆپیشاندانه‌كان و لێكه‌وته نهخوازراوهكانى ده‌كه‌ین. توندوتیژى و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى، مایه‌ى داخ و نیگه‌رانییه و مه‌ترسیى ئاڵۆزبوونى زیاترى دۆخه‌كه ده‌هێنێته ئاراوه. وێڕاى سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى بۆ خانه‌واده‌ى قوربانییان، داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین دان به خۆیاندا بگرن و كارێكى وا نه‌كرێت دۆخه‌كه به ئاقارێكى خراپتردا بڕوات.
ده‌ستوور و یاسا مافى خۆپیشاندان و ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى به شێوه‌یه‌كى مه‌ده‌نى و ئاشتیانه دیارى كردووه و ده‌یانپارێزێت، به هه‌مان شێوه ڕێگه‌ى له ئاڵۆزى و پشێوى و توندوتیژى گرتووه. داوا ده‌كه‌ین خۆپیشاندان و ناڕه‌زایى و مامهڵهكرنیش له‌گه‌ڵیاندا له چوارچێوه‌ى یاسادا بێت و هه‌مووان ئارامى بپارێزن و ڕه‌چاوى به‌رژه‌وه‌ندیى گشتیى وڵات بكه‌ن.
سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن، سه‌ركه‌وتنى عیراقه و هه‌ر تانه و سكاڵا و تێبینییه‌كیش له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌بێت، ده‌بێ به ڕێكاره یاسایییه‌كان یه‌كلایى بكرێنه‌وه. ده‌بێ هه‌موومان له عیراق له ئاستى به‌رپرسیاریه‌تیى نیشتمانیدا بین و پێكه‌وه، یه‌كڕیز و ته‌با، ئاشتیانه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسییه‌كان به‌تایبه‌تى تیرۆر ببینه‌وه، ئارامى و ژیان و گوزەران و خزمەتكردنی ھاووڵاتییان ئامانجی سەرەكیی ھەمووان بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان