رۆژی یه‌كشەممە، ڕێکەوتی ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، پێشوازی له ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کرد.
دواتر به ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت و به بەشداریی ئەندامانی ئەنجومەنی چاودێریی نه‌وجه‌وانان بەڕێوەچوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ کرا لەبارەی ئەو نەوجەوانانەی کە ئاڵودەبوون و دێنە چاکسازییهكانی هه‌رێمی کوردستان و جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە پێویستە ئەو نەوجەوانانەش وەک گەورەکان سەنتەری چارەسەر و شیاندنەوەیان بۆ بکرێتەوه و دیراسه‌ی ئه‌و سزادراو و نەوجەوانانه كرا كه شیزۆفرینیا و فێیان هەیە یان نابیستن.
هه‌روه‌ها زۆربوونی رێژه‌ی منداڵی سواڵكه‌ر له‌سه‌ر شه‌قام و ترافیكه‌كان تاووتوێ كرا.
له كۆتاییدا كۆبوونه‌وه‌كه كۆمه‌ڵێك بڕیار و راسپاردەی له به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌وجه‌وانان ده‌ركرد.