عالیە نسەیف پەرلەمانتاری عێراق رای گەیاند كە فڕۆكەیەكی تایبه‌ت لە بەغداوە چوار ملیار دۆلاری گواستووەتەوە بۆ توركیا و ئەمەیش هەواڵێكی سەرسوڕهێنەرە كە لە عێراق روو دەدات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ی تشرینی یه‌كه‌م، عالیه نسه‌یف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، له ئه‌كاوتنی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی، پێش مانگێگ فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه به چوار ملیار دۆلار، به‌ره‌و توركیا رۆیشتووه.
نسه‌یف ئه‌وه‌یشی نووسیوه كه كۆمپانیای پاراستنی ته‌ناهیی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا گۆڕاوه و كۆمپانیایه‌كی وه‌همی وه‌ریگرتووه. پاشان ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مانه، روونی كردووه‌ته‌وه كه مافیاكان كامێراكانیان كوژاندووه‌ته‌وه و پاشان خاڵی پشكنینیان چۆڵ كردووه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه له ماوه‌ی رابردوودا هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی له 2003وه تا ئێسته له عێراق براونه‌ته ده‌ره‌وه، بڕه‌كه‌ی نزیكه له 300 ملیار دۆلار.
هاوكات دوێنێش وه‌زاره‌تی دارایی راپۆرتی خه‌رجی و داهاتی هه‌شت مانگ بڵاو كرده‌وه كه به‌پێی خشته‌ی دارایی كۆی داهاتی نه‌وت، 103 ترلیۆن و 669 ملیار و 500 ملیۆن و 471 هه‌زار و 848 دیناره كه ده‌كاته 96%.
هه‌ر به‌پێی خشتهكه كۆی داهاتی نانه‌وتی، چوار ترلیۆن و 504 ملیار و 551 هه‌زار و 744 دیناره كه 4% پێكده‌هێنێت.
شاره‌زایانی بواری ئابووری هۆشداری ده‌ده‌ن له مانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی پشتبه‌ستن به كه‌رتی نه‌وت و فه‌رامۆشكردنی كه‌رته‌كانی تر، ئه‌وه‌یش له ئه‌گه‌ری دروستبوونی ته‌نگژه‌یه‌كی جیهانی، ئه‌وا رووبه‌ڕووی دۆخێكی خراپ ده‌بینه‌وه، بۆیه ئابووریناسان و راوێژكارانی ئابووری داوا ده‌كه‌ن ئه‌و دۆخه تێبپه‌ڕێنرێت.