چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆبمێلی هێزەکانی کۆماندۆدا دەتەقێتەوە و کەسێک گیان لە دەستدەدات

لە گوندی قومپەڵکی ناوچەی نەوجول (زینانە) بۆمبێکی چێندراو بە هێزەکانی کۆماندۆدا تەقیوەتەوە، بەپێی زانیاریەکان کەسێك گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندارن.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی نەخۆشخانەی شەهید هەژار و نەخۆشخانەی گشتی کەلار راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە (19ـی تشرینی یەکەمی 2022) بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی هێزەکانی کۆماندۆ لە ناوچەی زنانە نزیك غەررە و پەنکانە تەقیوەتەوە و، لە ئەنجامدا کەسێك گیان لەدەستدەدات و سێ کەسی دیکەش بریندارن.

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە بریندارەکاندا ئاکام عومەر، فەرماندەی فەرماندەیی  هێزەکانی کۆماندۆ و ئەفسەرێکی دیکەی تێدایە.

ئاماژە بەوەشدرا، بریندارەکان بە هێلیکۆپتەر گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، دواتر چارەسەری سەرەتاییان بۆ کراوە و رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون.