سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ئاگادارییەک لە هاتووچۆی سلێمانیەوە

هاتووچۆی سلێمانی له‌باره‌ی داخرانی چه‌ند شه‌قامێك شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌: 
ئاگادارییه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانیه‌وه‌.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان‌و شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 19-10-2022 له‌كاتژمێر (11:30) پێشنیوه‌ڕۆوه‌ تا كاتێكی نادیار ئه‌م شه‌قامانه‌ی سلێمانی داخراون.
• هه‌ردوو شه‌قامی سه‌ره‌كی (سلێمانی- ڕاپه‌ڕین)‌و (ڕاپه‌ڕین- سلێمانی).
• شه‌قامی سه‌ره‌كی (باخی به‌ختیاری به‌ره‌و گه‌ڕه‌كی قلیاسان).
• چوارڕیانی سه‌ره‌كی كه‌مپی كۆنی زانكۆی سلێمانی.
هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌، بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت ڕوو له‌و شه‌قامانه‌ نه‌كه‌ن‌و ئه‌و شه‌قامانه‌ به‌كارنه‌هێنن‌، وه‌ ده‌توانن ڕێگه‌ی هاتن‌و چوون له‌شه‌قامی قوله‌ڕه‌یسی به‌ره‌و ڕاپه‌ڕین‌و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌كاربهێنن، تا ئه‌وكاته‌ی هاتوچۆكردن له‌شه‌قامه‌كاندا ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.