سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

خاڵه‌ تایەرئێمه‌ نه‌مانتوانی دڵی گۆرانییه‌كانت بده‌ینه‌وه

ئامانج غازی

كام عه‌شق گه‌وره‌تره‌؟
عه‌شقی وه‌ته‌ن یا گۆرانی؟

ئەم نووسینەم
نامه‌یه‌كی ترسنۆكه‌ له‌به‌رده‌م ژیانی هونەری داهاتووی خاڵه‌ تایه‌ر.

ئه‌مه‌ گه‌رده‌لوولی ژیانه‌ یان
له‌دایك بوونێكی نوێ؟
ئه‌وه‌ ده‌نگێكی تره‌ یان نه‌غمه‌یه‌كی یاخی؟
دوێنێ له‌ كۆیه‌ی كه‌كۆن، ئه‌مڕۆ
له‌ هه‌ولێری كۆن و ئێستا له‌باوه‌شی ئێمه‌، ئێواره‌ له‌ دڵی هه‌موو جه‌ماوه‌ر و به‌یانی له‌ نێو كۆشی مێژوویێکی بریندار، سبه‌ینێش له‌نێو جه‌رگه‌ی رووداوه‌كان، بۆ دواڕۆژیش هه‌ر خۆت باس و خه‌به‌ر، ئه‌وه‌ چ ژیانێكی پڕ شکۆیە
بۆ عه‌شقی وه‌ته‌ن برسی و بۆ
بۆنی خاكی پاش بارانیش ئه‌ڤین هه‌میشه‌ وێڵ و عه‌وداڵ، بۆ خه‌ڵكی ده‌وروبه‌رت مۆمی گریاناوی رووناك، بۆ نه‌غمه‌ی كوردی هه‌مووكات نوێ بوونه‌وه‌، ئه‌وه‌ چ داهێنانێكه؟‌
ده‌روون پڕ كڵپه‌ بێ، سینه‌ پڕ باده‌ی بێسه‌رو شوێن، ژیان پڕ له‌ خه‌زانی ته‌مه‌ن، ته‌مه‌ن پڕ له‌ حه‌سره‌ت، حه‌سره‌ت پڕ له‌ هه‌ناسه‌ی گه‌رم، ئه‌م هه‌موو شۆڕشه‌ له‌ پای چی؟.
وه‌ته‌ن پڕبوو له‌ قه‌لبی من،
قه‌لبی من پڕ له‌ شیرین، شیرین به‌ چه‌هچه‌هه‌ی بولبول نه‌با له‌خه‌و رانه‌دەبوو، ئیدی ( مانی ) قوه‌تی بۆ چییه‌؟
تۆ هه‌میشه‌ خاكت به‌وه‌ته‌نه‌وه‌ ده‌ویست!!
گۆرانییه‌كانت هه‌میشه‌ یاخی بوون له‌ موزیكژه‌نه‌كان، ئیدی ئه‌م عه‌شقه‌ بۆ به‌هه‌ده‌ر چوو !!
به‌هه‌موومان نه‌مانتوانی دڵی مەقام و بەستەو گۆرانییه‌كانت بده‌ینه‌وه‌، به‌رگه‌ی نه‌ڕه‌ی له‌رینه‌وه‌ كوردییه‌كانت بگرین، ئیدی ئه‌م یادگارانه‌ له‌ پای چی!!.

شه‌رمه‌زارین به‌ڵام دڵنیابه‌ خاڵە گیان بێ گوناهین.