دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له شارێكی ئه‌ڵمانیا كه‌سێك به چه‌قۆ هێرشی كردۆته سه‌ر هاووڵاتییان و له ڕووداوه‌كه‌ش كوژرا و بریندار هه‌یه.
خالید عه‌لی په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له ئه‌ڵمانیا پێی ڕاگه‌یاندین: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له شاری لودڤیگسهافن له ناوه‌ڕاستی ئه‌ڵمانیا كه‌سێك به چه‌قۆ هێرشی كردۆته سه‌ر هاووڵاتییان.
ڕاشیگه‌یاند: به چه‌قۆی هێرشكه‌ره‌كه دوو هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستداوه و چه‌ند كه‌سێكی تریش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی پۆلیس ته‌قه‌یان له چه‌قۆ وهشێنهكه كردووه و برینداریان كردووه و دواتریش ده‌ستگیر كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تا ئێستا هۆكاری وه‌شاندنی چه‌قۆكان له‌لایه‌ن تۆمه‌تباره‌كه‌وه دیار نییه و پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.