مسته‌فا كازمی ئاماژه به ده‌ستكه‌وته‌كانی كابینه‌كه‌ی ده‌كات و داواكارییه‌كیش ئاراسته‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات سه‌باره‌ت به كابینه‌كه‌ی سوودانی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (18ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)،له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی داوای له لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كرد، ئازادی ته‌واو بده‌نه محه‌ممه‌د شیاع سوودانی بۆ هه‌لبژاردنی كه‌سی شیاو بۆ پۆسته وزارییه‌كانی كابینه‌كه‌ی.
كازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌ماوه‌ی 28 مانگدا كه له‌و پۆستهدابووه، ته‌نها 6 مانگ له‌رووی یاساییه‌وه حكومه‌ته‌كه‌ی خاوه‌نی بوودجه بووه، كه‌چی له‌رووی ئابووری و ئه‌نجامدانی كاروباره‌كانه‌وه، ده‌ستكه‌وتی گرنگ و سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه.
مسته‌فا كازمی روونیكردووه‌ته‌وه، كاتێك پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وه‌رگرتووه، حكومه‌تی عێراق خاوه‌نی 49 ملیار دۆلار یه‌ده‌گی پاره‌بووه، كه‌چی ئێستا یه‌ده‌گی پاره‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق گه‌یشتووه‌ته 85 ملیار دۆلار. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به یه‌ده‌گی زێڕ، پێش كابینه‌كه‌ی، یه‌ده‌گی زێڕی عێراق 96 ته‌ن بووه و ئێستا 134 ته‌ن زێڕه.
كازمی باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌و گه‌شه‌پێدانه ئابوورییه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، به‌ڵكو بۆ ئه‌و چاكسازییه ئابوورییه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌ركاربوونی كابینه‌كه‌یه‌وه، په‌یڕه‌ویانكردووه.
سه‌باره‌ت به‌دیارنه‌مانی 3.7 ترلیۆن دیناره‌كه‌ی هه‌ژماری ده‌ستی گشتی باج له بانكی رافیده‌ین، گوتی، ئه‌و پۆسه په‌یوه‌ست نییه به هه‌موو حكومه‌ته‌وه، به‌ڵكو پرسێكی تایبه‌ت به فهرمانگهیهگی ده‌وڵه‌ت، كه له ساڵی 2021ه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و بابه‌ته ده‌ستپێكردووه و ئێستا كه چه‌ند لایه‌نێك ده‌زانن ده‌گاته ئه‌نجام، ده‌یانه‌وێت له ده‌ستكه‌وته‌كانی كابینه‌كه‌ی بۆ چاكسازی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كه‌مبكه‌نه‌وه.
كازمی پشتیوانی خۆی بۆ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق ده‌ربریووه‌و گوتوویەتی: بڕوای تەواومان بە حکومەتی داهاتووی عێراق هەیە، پێویستە لەماوەیەکی کەمدا كابینه‌ی نوێ پێكبهێندرێت و بەرپرسیاریەتهکانی بەرامبەر بە هاووڵاتییان بەجێبگەیه‌نێت و کارەکانی ئەنجامبدات.