شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: داوا ده‌كات كاركردن له فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك بووه‌ستێنرێت
جێگری سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق له بەیاننامه‌یه‌كدا، داوای له وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵی كردووە كاره‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك بوه‌ستێنێت، ئەمەش به‌هۆی بوونی گومانی گه‌نده‌ڵی له پرۆژه‌كه‌دا، سەرباری كێشه‌ی ئه‌منی و ئاسته‌نگی ئیداری و هونه‌ری.
د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا هەروەها به‌رپرسیارییەتی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووكی به‌و خێراییه خسته ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وە و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، كه بە‌بێ ره‌چاوكردنی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هونه‌ری و ته‌كنیكییه‌كان، فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان كردووەته‌وه.
ئەوەشی دووپات كردووەتەوە كە دەبوایە فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك پێش پارێزگاكانی تر بكرێته‌وه، وه‌ك ماف و شایسته‌یه‌ك بۆ رۆڵه‌كانی پارێزگاکە، وێڕای سوودی ئابووری و دارایی و ره‌خساندنی هه‌لی كار.
ئەوەشی ڕاگەیاندووە: “پشتیوانی جێبه‌جێكردنی پرۆژه ستراتیژییه‌كانین، به‌ڵام به‌داخه‌وه گومانی گه‌نده‌ڵی له ورده‌كارییه‌كانی پرۆژه‌كه‌دا هه‌یه، ئه‌گه‌ر رێوشوێنی خۆپارێزی و تایبه‌ت به لایه‌نی ئه‌منی و دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی یه‌كلا بكرێته‌وه و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، ده‌توانرێت کارکردن سه‌رله‌نوێ لە فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك دەست پێبکاتەوە.”