* فرەنکی دی یۆنگ ناوەڕاستکاری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنا: من زۆر ئارامبووم لە مانگی ئایاری رابردوو بڕیارمدا کە لەگەڵ یانەکەم بمێنمەوە و بۆچوونم هەرگیز نەگۆڕاوە، راسته له هه‌موو لایەکەوە فشارم لەسەر بووە، بەڵام هەرگیز پەلەم نەکرد و خۆم بڕیاری مانەوەمدا.
* ماڵپەری فەرمی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، ساڵی رابردوو سەرەڕای ئەوەی پێشتر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەربەستی زۆریان بۆ هاتە پێش، بەڵام 665 ملیۆن یۆرۆ سوودی داراییان هەبووە، لەلایەن خۆشیەوە یان کریستێنسن بەرپرسی دارایی یانە ئەڵمانیەکە دەڵێت، ئەوان هەرگیز زیاتر لە داهاتەکەیان خەرجیان نەبووە، بۆیە سوودێکی زۆریان کردووە.
* رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا: زۆرترین سوودی دارایی یانەی بایرن میونشن لە وەرزی 2018 بۆ 2019 بووە و، ئەو بەرپرسەی باڤارییەکان دەڵێت چاوەڕێ دەکەن بۆ ئەم وەرزە سودەکەیان بگات بە 770 ملیۆن یۆرۆ و ریکۆردێکی نوێ لە مێژووی یانەکەیان تۆمار بکەن.
* رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە فیفا بڕیاریداوە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی زە بێست بۆ دوای مۆندیالی 2022ـی قەتەر دوابخات، واتە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو، سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە ئەگەر هەیە کەریم بێنزێما خەڵاتی زە بێستی 2022 بباتەوە بەو پێیەی سەرکردایەتی ریال مەدریدی کرد لە بردنەوەی لالیگا و چامپیۆنزلیگ.
* بڕیاره مۆندیالی 2022 لە بیستی مانگی داهاتوو تاکو هەژدەی مانگی دوازدە بەردەوام بێت و بۆ دواجار 32 هەڵبژاردە بەشداری تێدا دەکەن و لە مۆندیالی 2026 ژمارەی هەڵبژاردە بەشداربووەکان دەبێتە 48 هەڵبژاردە.
* فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا كه ناسراوه به فیفا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه بڕی 209 ملیۆن دۆلار پێشكه‌شی ئه‌و یانانه ده‌كات كه یاریزانه‌كانیان له مۆندیالی قه‌ته‌ر یاری ده‌كه‌ن، فیفا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه ئه‌و پاڵپشتییه له دوو ساڵ پێش ده‌ستپێكی مۆندیالی 2022 ده‌ستی پێكردووه، هه‌ر یاریزانێك هه‌ر رۆژێك له مۆندیال تێپه‌ڕ بكات نزیكه‌ی 10 هه‌زار دۆلار ده‌چێته خه‌زێنه‌ی یانه‌كه‌ی.
* به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له پێگه‌ی فه‌رمی فیفا بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌و هاوكارییانه‌ی، تا ئێستا 416 یانه له‌و بڕه پاره‌یه‌ی فیفا سوودمه‌ندبوونه كه له دوای مۆندیالی 2018ـه‌وه فیفا ده‌ستی به‌م پلانه كردووه و پاره‌ی به‌سه‌ر یانه‌كان دا دابه‌ش كردووه، ئه‌م سیسته‌می دابه‌شكردنی پاره‌ی به‌سه‌ر یانه‌كان له پێش مۆندیالی 2010ـی پاشووری ئه‌فریقیا جێبه‌جێ كرد، دوای ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا واژۆ كرد، به‌وپێیه‌ی زۆربه‌ی یاریزانه به‌شداربووه‌كانی مۆندیال هی یانه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌ورووپان.