سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

كاتژمێره‌كه‌م

هه‌مووسه‌ره‌كاتژمێرێك

كاتژمێره‌كه‌م

ئاوازی ئه‌وینت ده‌ژه‌نێ و

سه‌رتاپای زه‌مه‌نی

به‌ناڵه‌ی فیراق ته‌نیوه‌

خشپه‌ی پێیه‌كانت

مه‌ودای چاوه‌ڕوانی

له‌چاوه‌كانم دیل ده‌كا

له‌چرپه‌ی ناسكته‌وه‌

چیتر

گوڵ بولبول نادوێنێ !

له‌ترپه‌كانی دڵیشته‌وه‌

چیتر

نه‌ی هه‌ناسه‌ ناژه‌نێ و

له‌ئازاری ئه‌وینته‌وه‌

چیتر

مه‌مله‌كه‌تی دڵم

خۆره‌تاو دایناپۆشێ