سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ئەفۆڕێزم

٢٢)

هاوبەشی کێشەکانم بە

  وەک هەوربە. !!

******

٢٣)

خۆشەویست لەدەست ئەدەین

بەڵام خۆشەویستی نا. !!

****** 

٢٤) 

هیوای خۆنەدیو ناگەڕێتەوە

   گوڵی هەڵوەریو کۆدەبێتەوە..!!

******

٢٥)

سێبەر ئەمێنێ 

  رێزی لێبگیرێ. !!

****** 

٢٦)

 ئەستەمە رێ لە خەفەت بگری..!!

  ئەکرێ لە سەرا جێگای بۆ نەگری ..!!

******

٢٧)

 بێهیوا بی

سبەی وەک ئیمڕۆ نابی..!!

******  

٢٨) 

بەشت هەیە لە ژیانا

لەسەروەی شتێ دروست بکە ..!!

******

٢٩)

بیرکردنەوە نیگایەکە

  بۆ پێکانی نیشانێکە..!!

****** 

٣٠) 

بوون بە سایە

لە سوکی رۆح قورسایی تیایە ..!!

******  

٣١) 

رەش ماڵ نەبی

نابیتە رەشماڵ ..!!

****** 

٣٢) 

پاداشت 

وەڵامدانەوەی کردارە..!!

****** 

٣٣)

 دوارۆژە ئەو رۆژەیە 

کە تیائەژی..!!

******

٣٤)

 باشترە لە پێناو ژیانابژی

نەک لە پێناویا بمری ..!!

*****

٣٥)

لەشەوا مانگ تریفە ئەدا

***** 

٣٦)

چاکەی سەربەخۆ 

هەڵەی هەڵچونە

هەڵوێستی نەشیاو

رووەو رۆچوونە

***** 

٣٧)بۆ چاکەش پەلەچاکە

*****  

٣٨)

لە نەفرەت بەرگم بۆ بڕابێ

چیمە لە چین وچوون

کە من وەک کۆیلە بم یان یاخی

ئەوە بوونە یا نەبوون؟؟

***** 

٣٩)

بەختیاری دیاری باشیە

*****

٤٠)

قەرزی تەمەن نادرێتەوە

*****

٤١) 

نەزان پلار ئەهاوێ

وەکوبەرد

زانا لەوانە رێگاو

پردی بەست

*****

٤٢)

رۆژ کە هەڵدێ شەویش هەڵدێ

***** 

٤٣)

غەم ووتی باشترم لە تۆ

من کە تۆم هەبێ تەنیا نیم وەک تۆ

*****

٤٤)

لە شکۆ مەدە

پشکۆ فوومەدە

***** 

٤٥) 

دڵ گۆشەی هەیە

گۆشەیەک لە سەرا ئەدۆزێتەوە

***** 

٤٦) 

هاوڕێ هاوڕا هاوڕێیە

*****

٤٧)

ناوەستی لەسەر پێی خۆت نەوەستی

***** 

٤٨) 

پەیوەندی خوێنی

بە دلەکان نەپێوی

***** 

٤٩)

هونەری شەرم

کردە شاکاری جوانی رۆحە…؟

*****

٥٠) 

وێنەی بێوێنە وێنەیە…؟