لە کفری پیاوێک کچەکەی خۆی کوشت

عەلی جەمال قدوری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دوو شەممە لەشارۆچکەی کفری تەرمی تەرمی کچێکی 14ساڵ لەناو ماڵەکەیدا دۆزراوەتەوە کە ئاسەواری دوو فیشەک بەجەستەیەوە دیارە.

گوتیشی، لەسەر روداوەکە باوکی کچەکە تۆمەتبار دەکرێت، چونکە لە شوێنی ڕووداوەکە ھەڵھاتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ھۆکاری کوژرانی ئەو کچە نەزانراوە.

به‌پێی گوته‌ی شایه‌تحاڵه‌كانی نزیك له‌ رووداوه‌كه‌، به‌هۆی ناكۆكیی خێزانیه‌وه‌ دایك و باوكی كچەكە پێشتر له‌یه‌كتر جیا بوونه‌ته‌وه‌، كچەكە لەگەڵ دایكیدا ژیاوە، بەڵام باوكی هەوڵیداوە بیباتە لای خۆی و بەهۆی قایلنەبوونی كچەكەوە، باوكی بە دەمانچە تەقەی لێكردووە و كوشتوویەتی.

ھەواڵی زیاتر