نێچیرڤان بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی دەرچووانی زانکۆی دهۆک دەکات 

ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی 10ـی 2022 ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی دهۆک بەڕێوە بچێت، بڕیارە سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش لە ڕێوڕەسمەکە ئامادە بێت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاتژمێر 04:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕێوڕەسمی دەرچووانی زانکۆی دهۆک ئامادە دەبێت.

زانکۆی دهۆک لەمبارەیەوە ئاگاداری قوتابییانی زانکۆکەی کردۆتەوە کە خوولی 27ـی ساڵی خوێندنی 2021-2022  بەڕێوە دەچێت، هەروەها داوای لە قوتابییانیشی کردووە کە لە کاتژمێر 03:00ـی ئێوارە لە یاریگەی یانەی دهۆک ئامادەبن.

ھەواڵی زیاتر