کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە و سبەی سێشەممە ئەگەری نمەبارانی کەمی پچڕ پچڕ لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێمی کوردستان هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای پێشبینیکراوی و ئەمڕۆ و دووشەممە و سبەی سێشەممەی ڕایگەیاند، لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچەهەور دەبێت، هەروەها ئەگەری نمەبارانی کەمی پچڕپچڕ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوری هەرێم هەیە.
ڕاشیگەیاند: خێرایى با لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت (10 – 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک، ئاراستەی با گۆڕاو دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو، مەوداى بینینیش ( 8 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.
کەشناسی کەشوهەوای سبەشی خستووەتەڕوو، کەشی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانی کەمی پچڕپچڕ لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی هەرێم.
ئەوەشی خستەڕوو کە پلەکانی گەرمای سبەی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، خێرایى با لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت (10 – 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک، ئاراستەی با باکوری خۆرئاوا بۆ باکووری خۆرهەڵات دەبێت، هەروەها مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.
کەشناسی هەروەها بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی سێشەممەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-
هەولێر : 34 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 33 پلەى سیلیزى
دهۆک : 34 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 37 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 34 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 34 پلەى سیلیزى
سۆران : 31 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 37 پلەى سیلیزى