سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ئەمڕۆ شەممە 15ـی 10ـی 2022 ھاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانییانی تەقینەوەی کانە خەڵوزەکەی تورکیا دەربڕی.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پرسە و ھاوخەمی بۆ خێزان و کەسوکاری قوربانییانی تەقینەوەی کانە خەڵوزەکەی شاری ئەماسرای تورکیا دەربڕی.
سەرۆکی حکوومەت لە پەیامێکدا بۆ مەولوود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا، پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆی بە خێزان و کەسوکاری قوربانییان گەیاند.