عه‌زیز وه‌یسی گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له شاری جوانڕۆوه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ عه‌زیز وه‌یسی له شاری جوانڕۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركرا.
رێكخراوی ناوبراو هۆكاری ده‌ستگیكردنی عه‌زیز وه‌یسی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌ك گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، كه ناوبراو وه‌ك پشتگیرییه‌ك بۆ خۆپیشاندانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه.