بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی رادیۆی دهۆک
بەبۆنەی (٣٠)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی (رادیۆی دهۆک) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بیسەرانی رادیۆکەتان دەکەین و، هیوادارین ساڵی تازەی تەمەنی رادیۆکەتان ساڵی پێشکەوتنی زیاتر بێت لە کار و چالاکی و بەرنامەکانتان.
رادیۆی (دهۆک) لە ماوەی (٣٠) ساڵی تەمەنیدا توانیویەتی بە بەرنامە و پلانی کاری تایبەت بیسەرێکی زۆر لە سەدای پەخشی خۆی کۆبکاتەوە و خزمەتێکی باش بە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان و، بە پەیڤ و وشەی کوردی بکات و کەلێنێکی گەورە هەر لە دەستپێکی دامەزراندنیەوە تا ئێستا پڕبکاتەوە، لەگەڵ پێشکەوتن و گۆڕانکارییەکانیش هەنگاوی پێویستی ناوە و پارێزگاری لە پەیامەکەیی و متمانە و جەماوەری فراوانی خۆی کردووە..
بەو بۆنەیەوە جارێکی دیکە پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ رادیۆی دهۆک دووپات دەکەینەوە و بەھیوای ئەوەی لە گشت روویەکەوە بەرەوپێش بچن و وەک هەمیشە رۆڵی ئەرێنی خۆتان ببینن لە خزمەتگەیاندن بە بواری راگەیاندن و رۆشنبیریی بەتایبەتی لەو دەڤەرە ئازیزەدا.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھەر بەردەوام و سەرکەوتوو بن..
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٤ـی١٠ـی٢٠٢٢