گه‌نجێكی دانیشتووی سۆران له گۆمی چنارانی رووباری جوندیان خنكا، كه بۆ مه‌به‌ستی راوه‌ماسی چووبووه ئه‌و شوێنه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (14ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به‌رگری شارستانی سۆران رایگه‌یاند، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئاگاداركراونه‌ته‌وه له رووداوێكی خنكان له گۆمی چنارانی رووباری جوندیان له قه‌زای رواندز، دوای نزیكه‌ی كاتژمێرێك ته‌رمی گه‌نجێكیان له‌و شوێنه دۆزیوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سۆرانیان كردووه.
به‌رگری شارستانی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌و گه‌نجه ناوى (عه‌بدوڵڵا شه‌هاب نه‌جمه‌دین)ە دانیشتووى قەزاى سۆرانە و لە دایکبووى ساڵی (1995)ە لە ناوچەى پیشەسازى سۆران كارده‌كات، كه به‌هۆی راوه‌ماسییه‌وه سه‌ردانی ئه‌و گۆمه‌ی كردبوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌رگری شارستانی سۆرندا هاتووه، لە سەرەتاى ئەمساڵەوە تاوه‌کو ئێستا 12 هاووڵاتى بە رووداوى جیاجیا لە رووبارەکانى سەر بە ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، خنکاون.