مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كرد.
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا نووسیویه‌تی: ئه‌مڕۆ پیرۆزباییم له سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كرد.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: پشتیوانی لێ ده‌كه‌م بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی گشتگیر، كه له به‌رژه‌وه‌ندی گشت هاووڵاتییانی عێراقدا كار بكات و متمانه‌ی راسته‌قینه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌هێز بكات.
له تویتێكی دیكه‌دا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسیویه‌تی: ئه‌م حكومه‌ته، ده‌بێت پشتیوانی مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كان بكات و به گیانی هاوبه‌شی راسته‌قینه كار بكات و جێی متمانه‌ی خه‌ڵك بێت، كه به ئومێدی داهاتووییه‌كی باشتره.
دوێنێ له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، دوای زیاتر له ساڵێك له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی گشتیی له عێراقدا، له‌تیف ره‌شید، وه‌ك سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق هه‌ڵبژێردرا و ئه‌ویش نامه‌ی راسپاردنی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، راده‌ستی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كرد.