هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

سه‌رۆك بارزانی بۆ محه‌مه‌د شیاع سوودانی: هیوای سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازم 

سه‌رۆك بارزانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانی ده‌كات، هه‌روه‌ها هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ ئه‌ركه‌كه‌یدا.

ئێوارەی ئه‌مڕۆ پێنجشەم 13ی تشرینی یەکەمی 2022، سەرۆك مەسعود بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی لە محەمەد شیاع سوودانی كرد بە بۆنەی هەڵبژاردن و ڕاسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراقی فیدڕاڵ.

سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هیوای سەركەوتنی بۆ سوودانی خواستووه‌ له‌ ئه‌ركی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراقی فیدڕاڵدا.

جێی باسه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دوای ته‌واوبوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، د. له‌تیف ڕه‌شید سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق به‌ فه‌رمی محه‌مه‌د شیاع سوودانی ڕاسپارد بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق.