له په‌یامێكدا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، جه‌ختی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسییانه كردووه‌ته‌وه، كه تێیدا زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران متمانه‌یان به له‌تیف ره‌شید به‌خشی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
هه‌روه‌ها شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركه‌كان و به‌رپرسیاریه‌ته یاساییه‌كانی بۆ سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراو خواستووه بۆ پابه‌ندبوون به ده‌ستوور، پاراستنی سه‌روه‌ری وڵات، به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان و تۆكمه‌كردنی ئازادییه‌كان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ده‌نگی 269 په‌رله‌مانتار، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا.