ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د هۆكاری كشانه‌وه‌ی له‌ به‌ربژێری سه‌رۆككۆماری ئاشكراكرد

رێبەر ئەحمەد ، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: بەمەبەستی بەدەستهێنانی كۆدەنگی نیشتمانی و خزمەتكردنی بەرژەوەندی وڵات و هاوڵاتیان، داواكارییەكمان پێشكەش كرد بۆ كشانەوەی كاندیدبوونم بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری كۆمار.
هەروەها دەڵێت: سوپاس بۆ جەنابی سەرۆك مەسعوود بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ متمانە و كاندیدكردنیان بۆ ئێمە، هەروەها سوپاس بۆ هاوپەیمانە سیاسی و دۆستەكانمان و هەموو ئەو كەسانەی كە لە ماوەی كاندیدكردندا پشتگیریان كردین.
پێشتریش مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكردەوە كە لەپێناو سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و دامەزراندنی كابینەی نوێی حكومەتی فیدراڵ بڕیارماندا بەكشاندنەوەی هەڤاڵ رێبەر ئەحمەد لە كاندیدی سەرۆك كۆمار، هیوادارین كۆبونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران كە بۆ مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دەبەسترێ سەركەوتوو بێت.