بڕیاره كه‌مێكی دیكه ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەنجامی لێکۆڵینەوەی کردەوە تیرۆریستییەکەی رۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2022ی گەڕەکی سەربەستیی شاری هەولێر بڵاوبكاته‌وه.
له‌و كرده‌وه تیرۆریستییه‌دا، ئەفسەرێکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاریی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەناوی هاوکار عەبدوڵڵا رەسووڵ شەهید بوو، چوار سەرنشینی دیکەش کە پێکهاتبوون لە هاوسەری و دوو منداڵەکەی و خوشکێکی بریندار بوون.
رۆژی 7ی تشرینی یه‌كه‌م، هاوكار جاف، له شاری هه‌ولێر، له رێگه‌ی مینێكی چێندراو تیرۆر كرا.
هه‌مان رۆژ، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتبوو: لە گەڕەکی سەربەستیی شاری هەولێر لە کردەوەیەکی تیرۆریستی‌دا ئەفسەرێکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاریی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە ناوی هاوکار عەبدوڵڵا ڕەسووڵ، کە لە ماوەی رابردوودا بەهۆی ناکۆکی و ململانێیەکانی ناو دەزگای زانیاری ئەرکەکەی خۆی گواستبوویەوە بۆ شاری هەولێر، لە رێگەی دوو بۆمبی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە کرایە ئامانج و بەداخەوە شەهید بوو، هاوکات چوار سەرنشین کە لە هاوسەرەکەی و دوو منداڵی و خوشکێکی پێک هاتبوون، بریندار بوون.
هه‌روه‌ها هاتبوو: ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان زۆر بە توندی ئەم کردەوە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیە سەرکۆنە دەکات و، لێکۆڵینەوەکانیان لەو بارەوە دەست پێ کردووە و بکەرانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن.
ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ، ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تی دژه تیرۆر و ئاسایش له گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی یه‌كێتی له هه‌ولێر دوو هاووڵاتیی به تۆمه‌تی كوشتنی هاوكار عه‌بدوڵڵا ره‌سووڵ، ئه‌فسه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركران