رۆژی پێنج شه‌ممه 13 ئۆكتۆبهریـی 2022، یه‌كه‌م گه‌ڕی خولی نایابی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه یانه‌كان ده‌مێكه ئاماده‌كاری بۆ خولی نایابی كوردستان ده‌كه‌ن، یانه‌ی چوارقوڕنه‌ش یه‌كه‌مجاره به‌شداری له خولی نایابی كوردستان ده‌كات، گه‌ڕی یه‌كه‌م به‌مشێوه‌یه.
چه‌مچه‌ماڵ – شه‌قڵاوه
دهۆك – شێروانه
ئارارات – چوارقوڕنه
هه‌ندرێن – سۆران
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر – ئاكری
ده‌ربه‌ندیخان – برایه‌تی
سه‌ید سادق – زاخۆ
سیروانی نوێ چاوه‌ڕوانه.
یانه‌ی هه‌ولێر دوای شازده ساڵ، بۆ یه‌كه‌مجار له خولی نایابی كوردستان به‌شداری ناكات، كه تاكه یانه‌یه زۆرترینجار ئه‌م نازناوه‌ی بردبێته‌وه، وه‌رزی رابردوو یانه دێرینه‌كه‌ی قه‌ڵاومناره دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی نه‌یتوانی مانه‌وه‌ی خۆی له خولی نایابی كوردستان مسۆگه‌ر بكات، هاوشانی یانه‌ی هه‌ڵۆ، كه وه‌رزی رابردوو دوای شه‌ش گه‌ڕ به‌هۆی قه‌یرانی دارایه بڕیاری كشانه‌وه‌ی له خولی نایابی كوردستان دا، به‌مه‌ش له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستانه‌وه سزادرا و بۆ ریزی یانه پله‌یه‌كه‌كان دابه‌زێنرا.
وه‌رزی رابردوو یانه‌ی سیروانی نوێ، به راهێنه‌رایه‌تی رزگار عه‌لی، توانی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆی و مێژووی خولی نایابی كوردستان و شاری سلێمانی نازناوه‌كه بباته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی ئه‌و یانه‌یه تا ئێسته خه‌ڵاتی داریی له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستانه‌وه وه‌رنه‌گرتووه، كه نازانرێت، كه‌ی وهریشدهگرێت، یانه‌ی هه‌ندرێنیش پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا و یانه‌ی سه‌یدسادقیش پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا.
یانه‌كانی چوارقوڕنه و ئاكرێ، وه‌رزی رابردوو وه‌ك دوو یانه له دوو گرووپی جیاواز بوونه پاڵه‌وانی خولی پله یه‌كه‌كان و خۆیان گه‌یانده خولی نایابی كوردستان، كه یانه‌ی چوارقوڕنه یه‌كه‌م جاریه‌تی له مێژووی دامه‌زراندنی به‌شداری له خولی نایابی كوردستان بكات، خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆری وه‌رزشییه و هه‌وادارێكی زۆری له خۆی كۆكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی سزادانیه‌وه له قۆناغی یه‌كه‌م ناتوانێت له یاریگه‌ی خۆی یاریی بكات