پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

نێچیرڤان بارزانی و نادیه‌ موراد تاووتوێی دۆخی شنگالیان كرد

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نادیه‌ موراد چالاكوانی ئێزدی و باڵیۆزی نیاز‌پاكی له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌باره‌ی دۆخی شنگال و ئێزدییه‌ ونبووه‌كان، گفتوگۆیانكرد.

له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نووسیوویه‌تی: “ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ نادیه‌ موراد چالاكوانی ئێزدیدا كۆبوومه‌وه‌، باسمان له‌ هه‌زاران ئێزدی ونبووكرد”.

ده‌شڵێت:  ” تاووتوێی هەماهەنگیكردن بۆ رزگارکردنی ئێزدییه‌ ونبووه‌كانمان كرد، هەروەها باسمان لە دۆخی شنگال و هەوڵەکان بۆ یارمەتیدانی رزگاربووانی کۆمەڵکوژی ئێزدییه‌كان کرد”.

نادیه‌ موراد رزگاربووی ژێر ده‌ستی داعشه، وه‌ك باڵیۆزی نیازپاكی له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كار ده‌كات، هه‌روه‌ها خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵه‌ بۆ ئاشتی.