به‌هۆی به‌كارهێنانی توندوتیژی دژی ژنان و هاووڵاتیانی ئێرانی، له‌نده‌ن سزای خسته‌سه‌ر گه‌وره به‌رپرسانی “پۆلیسی ئاكار”.
جه‌یمس كلیڤه‌رلی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: به‌هۆی ئه‌نجامدانی توندوتیژی دژ به ژنانی ئێران، سزا خرایه‌سه‌ر پۆلیسی ئاكار، ئه‌مه‌ش په‌یامێكی روونه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، كه “له‌به‌رامبه‌ر سه‌ركوتكردنی ژنان، سزاتان ده‌ده‌ین”.
پۆلیسی ئاكاری ئێران، به‌زۆر سه‌رپۆشی به‌سه‌ر ژناندا سه‌پاندووه، به‌وهۆیه‌وه‌ش توندوتیژییان دژ به‌كارده‌هێنێ.
پێشتریش ئانالێنا بێیربۆك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، به رۆژنامه‌ی “بێڵد ئێم زۆنتاگ”ـی ئه‌ڵمانی راگه‌یاندبوو، ئه‌وانه‌ی ژنان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ئازار ده‌ده‌ن و ده‌یانخه‌نه به‌ندیخانه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش له‌سێداره ده‌ده‌ن كه ده‌یانه‌وێت به ئازادی بژین، “له سووچێكی هه‌ڵه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تیدان”.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه ئەمه‌ریکا سزای بەسەر حەوت بەرپرسی ئێران‌دا سەپاند، کە دەستییان لە کوشتن و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران و راگرتنی تۆڕەکانی ئینتەرنێت لەو وڵاتەدا هەیە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریکا پاکێجێکی دیکەی سزای بەسەر ئێران‌دا سەپاند و سزای بەسەر حەوت بەرپرسدا سەپاندووە و دیارترینییان وەزیری ناوخۆ و گەیاندنی ئێرانن.
ئەو بەرپرسانەی ئێران کە تا ئێستا سزایان بەسەردا سەپێنراوە بریتین لە: ئەحمەد وەحید وەزیری ناوخۆ، عیسا زەریپوور وەزیری گەیاندن، حوسێن ساجیدینیا جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان، یەدوڵڵا جەوانی جێگری فەرماندەی سیاسی سوپای پاسداران، وەحید محەممەد ناسر سەرۆکی پۆلیسی سایبەری، حوسێن نەژاد فەرماندەی سوپای پاسداران و کەسی نزیک لە خامنەیی و حوسێن رەحیمی بەرپرسی هێزی پۆلیسی تاران.
“ژینا ئه‌مینی” ناسراو به “مه‌هسا ئه‌مینی” ته‌مه‌ن (22 ساڵ)، خه‌ڵكی شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، له میانه‌ی گه‌شتێكیدا بۆ تاران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا و به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانییه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاكار به سه‌ختی بریندار بوو و دوای ره‌وانه‌كردنی بۆ نه‌خۆشخانه و له‌وێ گیانی له‌ده‌ستدا، به‌هۆیه‌وه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی فراوان له‌شار و شارۆچكه‌كانی ئێران تا ئێستا به‌رده‌وامه.