هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

پێش ئە‌وە‌ی (پلاسخارت)یش ئاگای لێبێت

فازڵ ميرانی

فازڵ ميرانی*

ره نگه ئه م ئاگاداركردنه وه ى دوايى نوێنه رى نه ته وه يه كگرتووه كان جينين پلاسخارت وه بير خه ڵكانێكى هێنابێته وه كه عێراق به هيچ جۆرێك له ژێر (ويصايه‌) ده رنه چووه و بۆ جيهانى روونكرده وه كه هۆكارى ئه م ململانێيه زياتر گه نده ڵييه، گه نده ڵيێك كه ئه وه نده كه ڵه كه بووه تا قه باره كه ى بگاته قه باره ى ئه و لێدوانانه ى خه ڵكانێك ده يده ن كه خۆيان به ده سته ڵاتدارى چاكساز هه ژمار ده كه ن به ڵام لێيه وه و له هه وڵى هه نگاوى به ره ونانى دوورن.
وتاره كه ى پلاسخارت كه پيشانى هه موو دونيا درا، باسى
له كاڵايێكى فاسيدى زۆر له به رهه مهێنه رى حيزبايه تى و بزووتنه وايه تى و نمايشكردنى شێوه يێكى راسته قينه و حه قيقى كه هه ندێك خۆى له رووبه رووبوونه وه ى ده دزێته وه و هه ندێكى
ديكه ش ته زييفى ده كه ن.
ئه وه ى نوێنه رى ئه ميندارى گشتى نه ته وه يه كگرتووه كان
باسى لێوه كرد، ئێمه پێشتر باسمان كردبوو و پێش ۲۰۰۳ ش و دواى ئه ويش ئامۆژگاريمان كردن بۆ خۆ پاراستن و به دوور خستن لێى، به ڵام ئه وان په نجه يان خسته گوێ.
ده سته ڵاتدارييه تى ره شيد و تۆكمه ته نها ئه منييه ت
و ئاسايش نييه، به ڵكو پرۆژه ى كارى واقيعبينانه يه و به چاره سه رى له لايه ن كه سێكى پسپۆر له سياسه ته وه ده ستپێده كات كه راستگۆ بێت و گوفتار و ره فتاره كانى پاك بن و گوێى لێبگيرێت.
وا له م ده وڵه ته گه ييشتووين كه ئێستا كاوله و به رده وامه
له كاولى، له پێش ۲۰۰۳و تاكو دواى ئه وه ش و، ئه وانه ى له ده ره وه ى ياسان له حكومه ت به هێزترن و لاوازى حكومه تیش له وه هاتووه كه به بارودۆخه كه رازييه و پله و پايه له سه رووه و، زۆربه ى لێدوانه كان دوورن له راستى و حه قيقه ته كه و، گرينگيدان به به رژه وه ندى كه سيى كاوڵبوونى ژێرخانى عيراقى ئاشكراكرد و زۆربه ى گرنگيدانه كان دوورن له گه شه پێدان و پێگه ياندنى نه وه ى داهاتوو و، ئه وانه ى به مێژووى شكۆدارى ئيسلام ده نازن نكووڵييان له رۆڵێك كرد كه پێشتر په يڕه وى ده كه ن و رۆڵى سته مكاريان بينى له كولتوورى ده وڵه تى ئيسلامدا كه ئايينى به مه به ستى ده سته ڵات و زاڵبوون كرده ئامراز نه ك بۆ دادگه رى.
هه مان ئه و كاوڵكارييه رووده دات هه ر وه كوو بڵێيت ئامانج
يه كه و ئامراز جۆراوجۆر.
ئه وه ى پلاسخارت باسى لێوه كرد ده ره نجامه، كه پێشتر چه ندين جار هۆشداريمان لێى دابوو له به ر ئه و هۆكارانه يان كه ده ره نجامه كه ئابرووچوونه كه ى لێكه وته وه و بۆ هه موو زمانه كانى دونيا وه رگێڕدرا له باڵاترين كۆبوونه وه ى نێونه ته وه يى.
كاردانه وه كانى ناوخۆيى سه باره ت به وتاره كه وه كوو هه مان ئه و كاردانه وانه بوو كه له سه رده مى رژێمى پێشوو هه بوو كه تيايدا ده ژياين، وڵامدانه وه يه كى بێباكانه نه به رامبه ر سه روه رى پێشێلكراو به هۆى ره فتاره كانى ده سته ڵات و، نه هه ست به و مه ترسييه لێكنزيكه كان ده كه ن و، نه شه رم له بڵاوبوونه وه و كه ڵه كه بوونى هه ژارى و نه دارى و نه خوێنده وارى و جه هاله ت ده كه ن، به ڵكو شانازى به خۆيانه وه ده كه ن كه چه ندين موريد و په يڕه وكاريان هه يه كه بێ سێ و دوو گوێڕايه ڵن، به ڵام له راستيدا ئه وانه هه مان ئه و كه سانه ن كه سه ر به رژێمى پێشوو بوون كه خۆى و عيراقه كه ى روخاند و سه رده مه كه ى گه لێك لێمان دوور نييه.
ده ترسم ئه وانه ى مه به ست، كه پلاسخارت ناوى نه بردن
تووشى نه خۆشى كۆتاييهاتن هاتبێتن كه ئه و تراژيديكارانه دروستى ده كه ن و كۆتايهاتنى خۆيا به ده ستى خۆيان ده نووسن له رێگاى رفتارى جۆشدان هه روه كوو به سه ر ئه وانه ى پێش ئه واندا هات چونكه ئه مانيش ئێستا هه مان ئه و ره فتاره ئە‌نجام دە‌دە‌ن.