پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند، بە تۆمەتی بردنی ئامبۆڵانس، پاشان هەڵاتبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە کەوا لە فەرمانگەی تەندروستی (کۆنتڕۆڵی 122) شوفێرێک کە پێشتر کارمەند بووە  بەناوی (و. ا ص) ئامبۆڵانسێکی بردووە و هەڵاتووە، دەستبەجێ دەستیان بە بەدواداچوون کرد.

ڕاشیگەیاند: توانرا لە شەقامی (100 مەتری) نزیک نەخۆشخانەی ڕزگاری دەست بەسەر ئامبۆڵانسەکەدا بگرن و شوفێرەکەشی دەستگیر بکەن.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، بڕێکی زۆر لە ماددە کحولییەکانی بەکارهێنابوو، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی بنکەی پۆلیسی سەروەران کرا.

ھەواڵی زیاتر