به‌يانيى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/10/10 له هه‌ولێر، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ مارتين يێگه‌ر باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى، باسى له دوايين پێشهاته سياسييه‌كان و ساڵێك به‌سه‌ر تێپه‌ڕينى هه‌ڵبژاردنى گشتيى ده‌ى ئۆكتۆبه‌رى پار و هه‌وڵه‌كان بۆ ڕاسته‌ڕێكردنى پرۆسه‌ى سياسى و پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى فيدراڵيى عێراق كرد.
نێچيرڤان بارزانى، بۆ پشتگيرى و يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆردا و بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، سوپاسى ئه‌ڵمانياى كرد. هه‌روه‌ها پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى له كلاوس شترايش كونوسوڵى گشتيى نوێى ئه‌ڵمانيا له هه‌رێمى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له بردهوهدان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ڵمانيا و گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيريى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و وڵاتانى دۆست بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاتنه‌كايه‌ى حكوومه‌تێك كرده‌وه كه خزمه‌تگوزار و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داوكارييهكانى هاووڵاتيانى عێراق بێت. هه‌روه‌ها دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و هه‌نگاوه‌كانى داهاتوويان تاوتوێ كرد.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌ورێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.