ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 2022/10/9 له هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئێریك شۆڤالیێ، باڵیۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق، دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى له عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ڕه‌وشی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان، پرسی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌کان و دۆخى ناوچه‌كه‌یان به‌گشتى تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسى و ئه‌منیى عێراقیان بۆ سه‌قامگیریى ته‌واوى ناوچه‌كه به پێویست زانى و جه‌ختیان له پێكه‌وه‌كاركردنى لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختى و ته‌حه‌دییه‌كانى قۆناغه‌كه كرده‌وه كه بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ پشت به گفتوگۆى بنیاتنه‌رانه و لێكگه‌یشتنى هاوبه‌شى نێوانیان ببه‌سترێت.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه عێراقییه‌كان شایانى ژیان و داهاتوویه‌كى باشترن و ده‌كرێ به یارمه‌تى و هاریكاریى دۆستان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و سه‌ختییه‌كان تێپه‌ڕێنن. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه تیشك خرایه سه‌ر هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك ماكرۆن و فه‌ره‌نسا له یارمه‌تیدان و هاندانى لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ لێكگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كاندا.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێرـبه‌غدا و گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى نێوانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، دۆخی شه‌نگال، بارودۆخی ئێزدییان، خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌ورێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسولى گشتیى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.