شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

پۆلیسی گەرمیان دە‌ستگیركردنی سێ تۆمە‌تباری راگە‌یاند

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، درەنگانێکی شەوی رابردوو ئاگادارکراونەتەوە لە حاڵەتێکی دزیکردن لە دوکانێکی جل و بەرگی پیاون لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار.

مقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد، مەفرەزەکانی 104ی کەلار توانیان لە شوێنی رووداوەکە و لەکاتی دزیکردندا سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن .