هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

گەنجێک بەهۆی زەوی و زارەوە کوژرا

به‌هۆی كێشه‌ی زه‌وی و زاره‌وه‌ گه‌نجێك به‌ناوی (ئه‌یوب حه‌مید) ته‌مه‌ن 26 ساڵ له‌ گوندی مام خه‌لیفه‌ی سنووری قه‌زای ئاكرێ كوژرا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 9ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، به‌هۆی كیشه‌یه‌كی زه‌وی و زاره‌وه‌، شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ی گوندی (مام خه‌لیفه‌)ـی سنووری ئاكرێ رووده‌دات، به‌وهۆیه‌وه‌ گه‌نجێكی 26 ساڵ به‌ناوی (ئه‌یوب حه‌مید) گیان له‌ده‌ستده‌دات.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ته‌رمی كوژراوه‌كه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆك كراوه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌.