مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەلی ریزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد، لە دیدارێکدا بارودۆخی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێیان تاووتوێ کرد و جەختیان لە برەودان بە پەیوندییەکانی ئابووری و بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 9/10/2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی ریزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد. لە دیدارێکدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و کۆتاییهێنان بە بنبەستی ساسیی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستانیان تاووتوێ کرد و جەختیان لە برەودان بە پەیوندییەکانی هەردوولا، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانیدا کردەوە.