پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

دەست بەسەر کۆمەڵێک پاسپۆرتی ساختەدا گیرا

لەسنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، دەستگیرا بەسەر کۆمەڵێک پاسپۆرتی ساختە کە هەڵگرانی ئەم پاسپۆرتانە بەنیازبوون بەهۆی ئەم پاسپۆرتە تەزویڕانەوە بچنە وڵاتی ئێران. 

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند: لەماوەی یەک هەفتەدا لەلایەن بنکەی نشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، دەستیان گرتووە بەسەر پێنج پاسپۆرتی تەزویركراو، کە ھەڵگری رەگەزنامەی تورکی و سووری بوون و دەیانەویست لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران تێپەرببن بۆ وڵاتی ئێران. 

راشیگەیاند: ھەڵگرانی ئەو پێنج پاسپۆرتە، نەک تەنیا پاسپۆرتیان تەزویر بووە، بەڵکوو مۆری ھاتنیان تەزویر کردبوو و لە پاسپۆرتەکانیان دابوو، خۆشبەختانە بە لێھاتوویی، شارەزایی و زیرەکی ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی نشینگە و پاسپۆرتی حاجی ئۆمەران، پاش وردبینیکردن و لێکۆڵینەوە توانیان پاسپۆرت و مۆری تەزویر دیاری بکەن. 

ئەمساڵ ئەمە چەندین جارە پاسپۆرت و مۆری جیاجیای تەزویر لە لایەن کارمەندانی  بنکەی نشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە خاڵی پشکنینی پاسپۆرت، دەستیان بەسەردا بگیرێت.