پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

چوار ئەندامی یەک خێزان لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا 

بەڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى فریاگوزاریی سلێمانى، له‌ گه‌ڕه‌كى چوارباخى سلێمانى، ته‌رمى چوار كه‌س دۆزرایه‌وه‌.

سامان نادر، بەڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى فریاگوزاریی سلێمانى رایگەیاند: “كه‌مێك پێش ئێستا، له‌ گه‌ڕه‌كى چوارباخى سلێمانى، لە ماڵێكدا تەرمی چوار كەس دۆزرانه‌وه‌، كه‌ ته‌رمى ژن و مێردێك و كوڕێك و كچێكیان بوو”.

باسى له‌وه‌ش كرد، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكارى گیانله‌ده‌ستدانیان به‌رده‌وامه‌.