سیامەند سێلکی
سه‌دان ساڵه مه‌ولود یان ڕۆژی له دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حه‌زره‌تی محمد (د.خ) وه‌کو بونه‌یه‌کی مه‌زن و پیرۆز بوته به‌شێک له‌فه‌رهه‌نگ و کولتوری ڕه‌سه‌نی کورده‌واری. هه‌ر ساڵ له‌ڕوانگه‌ی ده‌ربڕینی ڕێز و خوشه‌ویستی بۆ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، کوردستانیان له که‌رنه‌ڤالێکی دینی و کۆمه‌لایه‌تیدا و له‌ڕێگای به‌خشینه‌وه‌ی خواردن و خواردنه‌وه‌دا ئه‌م یاده پیرۆزه به‌رز ڕاده‌گرن و یادی ده‌که‌نه‌وه . یادی مه‌ولود بۆ کورد جگه له‌وه‌ی به‌رز ڕاگرتنی بۆنه‌یه‌کی مه‌زنی ئاینییه، هه‌میشه ده‌رفه‌تێکیش بووه بۆ دوور که‌وتنه‌وه له‌رق و کینه و دووبه‌ره‌کی و، گه‌ڕانه‌وه بۆ روحی لێبورده‌یی و یه‌کتر قبولکردن و تەبایی و برایه‌تی .
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه مێژووییه‌کان پێنج سه‌د ساڵ به‌ر له‌ئێستا یه‌که‌م مهلودنامهی کوردی له‌لایان زانا و هۆزانڤانی مه‌زنی کورد (مه‌لا حسێنێ باته‌یی) که‌خه‌ڵکی هه‌کاریه به‌شێوه‌ی شیعر نوسراوه‌ته‌وه. دواتریش هه‌ردوو زانای مه‌زن مه‌لا عبدولکه‌ریمی موده‌رس و ڕه‌شاد موفتی به‌شێوه‌زاری سۆرانی مولودنامهیان نووسیوه‌ته‌وه .
هه‌لبه‌ت ئه‌م سێ زانا مه‌زنه ده‌یان دیوانه شیعر و کتێب و به‌رهه‌می ئاینییان هه‌یه. ئه‌مه به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌و ڕاستیه‌ی که هه‌رسێکیان له لوتکه‌ی زانست و مه‌عریفه‌دا بوون. که‌واته ئه‌گه‌ر ئیشکالیه‌تێکی شه‌رعی له‌یادکردنه‌وه‌ی مهلودا هه‌بووایه وه‌کو ئه‌وه‌ی داعش و هاوشێوه‌کانی باسی لێوه ده‌که‌ن . هیچ یه‌ک له‌م سێ زانا مه‌زنه مه‌لود نامه‌یان نهدەنووسیهوه . به‌ڵام ڕوونه ئه‌وان وه‌کو زانا و بیرمه‌ندی مه‌زن له‌بواری دینیدا هه‌ستیان به‌وه کردووه که یادکردنه‌وه‌ی مه‌ولود بۆ کۆمه‌لگای کوردستانی هه‌م شه‌رعیه هه‌میش له‌زۆر ڕووه‌وه سودبه‌خش و به‌رهه‌مداره.
له‌م سۆنگه‌وه و وه‌کو خزمه‌تێک بۆ دین و نه‌ته‌وه‌که‌یان به‌سه‌رهات و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیان نووسیوه‌ته‌وه و هانی کوردیان داوه ئه‌و یاده مه‌زنه به‌رز و پیرۆز ڕابگرن .
به‌م شێوه‌یه سه‌دان ساڵه کۆمه‌لگای کوردستانی و مه‌لود ئاوێته‌ی یه‌ک بوون و وه‌کو بۆنه‌یه‌کی دینی و کۆمه‌ڵایه‌تی یادی ده‌کرێته‌وه. دیاره ئه‌م ئاوێته بوونه ده‌رئه‌نجامی باوه‌ڕی به‌هێز و هۆگری کورده بۆ دین وه‌کو په‌یامی خودا. لێ مخابن ماوه‌یه‌که دۆژمن و ناحه‌زانی کورد به به‌رنامه و پلانێکی دارێژراو کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن کورد له‌م یاده پیرۆزه داببڕن و دووری بخه‌نه‌وه. به‌م نیه‌ته و له‌وپێناوه‌دا داعش و هاوشێوه‌کانی هانده‌درێن له‌ڕێگای لێکدانه‌وه‌ی ناڕاست بۆ ده‌قه ئاینیه‌کان مه‌لود وه‌کو بیدعه‌یه‌ک لای خه‌لک وێنا بکه‌ن ! بێ گومان ئه‌گه‌ر لێکدانه‌وه‌کانی داعش و هاوشێوه‌کانی بۆ ده‌قه ئاینیه‌کان ڕاست بن ( که‌سه‌داسه‌د ڕاست نین) ئه‌وه هه‌موو دینی پیرۆزی ئیسلام ده‌چێته ژێر پرسیاره‌وه !
بویه لێره‌دا ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو زانایانی دلسۆزه ڕووبه‌ڕووی بیری داعش و هاوشێوه‌کانی ببنه‌وه و ڕێگا نه‌ده‌ن حه‌قانیه‌تی دینی خودا بۆ مه‌رامی سیاسی به‌کار بهێنرێت و بشێوێنرێت . دیسان زۆر پێویسته داواکاری گشتی ڕۆلی خۆی بگێڕیت و هه‌موو ئه‌وانه په‌لکێشی دادگا بکات که مه‌ولود به‌بیدعه وه‌سف ده‌که‌ن . ئاخر پێناسه‌کردنی مه‌ولود به‌بیدعه بریندار کردنی هه‌ست و سۆزی زۆرینه‌ی ڕه‌های خه‌لکی کوردستانه و پێشێلکردنێکی ڕاسته‌وخۆی مافی مرۆڤه. بۆیه ڕێگری کردن له‌و پێشێلکاریه ئه‌رکی داواکاری گشتی و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی په‌یوه‌ندیداره.