خەبات دزەیی
ئەم شیعرە بە نێوی (بە بۆنەی گەڕانەوەی بارزانی ) بەر لە (٦٤) شەست و چوار ساڵ نووسراوە
ـــــــــــــ
بەخێربێیەوە قارەمانی کورد
شێرەکەی بارزان پڵنگی هەڵگورد
بەخێربێیەوە سەر سەر و چاومان
هیوا و ئاواتی گەل و نیشتیمان
بەخێربێیەوە بۆ زێد و وڵات
تاریکەشەو بوو ڕۆژمان لێ هەڵات
بەخێربێیەوە بابی لوقمانی
جێگری شێخ سەلام نەوەی بارزانی
کە ئاوارە بووی هەموو ڕەشپۆش بووین
بە گەڕانەوەت گشتمان دڵخۆش بووین
لە گشت کوردستان جەژن و شادییە
میللەت چاوەڕێی ڕۆژی ئازادییە
دوگردکان – ٨/١٠/١٩٥٨