كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، رایگه‌یاند، پۆستی سه‌رۆك كۆمار پشكی كورده، ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ش وه‌رده‌گرێت ده‌بێت نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی كورد بكات و كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو عێراقییه‌كان بێت و ببێته مایه‌ی پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری سیاسی له‌ناوخۆی وڵات‌دا.
ئه‌مڕۆ (8ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌میانه‌ی پانێلێك له دیداری “پرسی كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست”، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر دیاریكردنی به‌ربژێری كورد بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان ئیحراجییه بۆ هه‌ندێك لایه‌ن، ئاماده‌ین له‌ناو په‌رله‌مانتاری كوتله كوردییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، وه‌كو ساڵی 2014، ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكرێته‌وه.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت هه‌موو عێراقییه‌كان به كورد و پێكهاته‌كانه‌وه له ده‌وری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی باڵا كۆبكاته‌وه.
ده‌شڵێت: “ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت بیربكاته‌وه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گیرێت، ئه‌گه‌ر كورد نه‌بێت ناتوانێت ئه‌و پۆسته وه‌رگرێت له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ی ئێستا له عێراقدا په‌یره‌وده‌كرێت”.
روونیشیكرده‌وه، پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت ببێته خاڵی كۆكه‌ره‌وه‌ی كورد، به‌ڵام كاتێك فاكته‌رێكی ده‌ره‌كی ناكوردستانی دێته ناو هاوكێشه‌كه به‌هۆی هاوهه‌ڵوێستی لایه‌نێك له پرسه سیاسییه‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه، ئه‌وا كێشه بۆ ئه‌و پۆسته دروست ده‌كه‌ن.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د گوتی، كاتێك ده‌گوترێـت كورد له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆككۆمار رێكناكه‌ون، ئاماژه به‌و راستییه ناكه‌ن كه ده‌ستی ده‌ره‌كی بووه‌ته رێگر له‌وه‌ی كورد ئازاد بێت له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د روونیكرده‌وه، ده‌ستووری عێراق تاكو ئێستا وه‌كو خۆی جێبه‌جێنه‌كراوه و ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانیش بیانه‌وێت سیسته‌می حكومڕانی له عێراقدا سه‌ركه‌وتووبێت، ئه‌وا پێویسته ده‌ستوور وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها رێبه‌ر ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌شكرد، سیسته‌می سیاسی له عێراقدا تاكو ئێستا نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی نه‌كردووه و چه‌ندین تۆڕی به‌رژه‌وه‌ندی له عێراقدا دروستبووه، كه بوونه‌ته رێگر له به‌رژه‌وه‌ندی باڵای وڵات و نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته‌كان له چوارچێوه‌ی سیسته‌می عێراقی فیدراڵ‌دا.
ئه‌و كاندیده‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق، سه‌رۆك كۆمار پارێزه‌ری ده‌ستوور و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی وڵاته و ده‌توانێت رێگربێت له گه‌وره‌بوونی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و هانی حكومه‌ت بدات بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری باشتر بۆ خه‌ڵك.
گوتیشی، ئه‌گه‌ر سه‌رۆككۆمار رۆڵی دروست ببینێت، ده‌توانێت سه‌ربه‌خۆیی عێراق بپارێزێت، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری سیاسی له ده‌ست عێراقییه‌كان بێت، به‌ڵام نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی دیكه بكات له ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی عێراق، ئه‌وا ده‌سه‌ڵات ناتوانێت ببێته فاكته‌ری سه‌قامگیری بۆ ناوخۆی وڵات و ناوچه‌كه و جیهانیش.