سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ تێپه‌ڕاندنی ناكۆكییه‌كان له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه، پێشنیاز ده‌كا له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8/10/2022، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان، له کۆنفرانسی (پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێ، له‌باره‌ی پرسی سه‌رۆك كۆماره‌وه وتی: بووه‌ته عورف و زۆرینه‌ی شیعه سه‌رۆك وه‌زیران كاندید ده‌كا و زۆرینه‌ی سوننه‌ش سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستینشان ده‌كا، لێره‌دا داواكارییه‌كه ئه‌وه‌یه كه زۆرینه‌ی كورد ده‌بێ كاندیدی خۆی بۆ سه‌رۆك كۆمار ده‌ستنیشان بكا، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی ڕابردووتر، ئه‌م عورفه شكا و له په‌رله‌مانی عێراق به‌بێ كورد، زۆرینه‌یه‌كی تری شیعه هه‌ڵبژاردنیان كرد و سه‌رۆك كۆمارێكیان دیاری كرد، ئێسته پێویسته ڕێز له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بگیرێ، لایه‌نی سه‌ركه‌وتووی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان كێیه، ئه‌و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كاندیدی سه‌رۆك كۆمار پێشنیاز بكا، به‌ڵام ئێمه داوامان كردووه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كاندیدی سه‌رۆك كۆمار ده‌ستنیشان بكه‌ن، ئه‌م شوێنه په‌رله‌مانه، كه نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كا، له په‌رله‌مان با كاندیده‌كان بخرێنه ڕوو، كێ زۆرینه‌ی ده‌نگی به ده‌ست هێنا، با ببێته كاندیدی یه‌كگرتووی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌وكاته په‌رله‌مانی عێراقیش ڕێز له خه‌ڵكی كوردستان بگرێ و ئه‌و كاندیده هه‌ڵبژێرێ.