پارێزگاری هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو رایگه‌یاند، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی 32ی پارك، ئۆتۆمبێلێك ته‌قییه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئۆتۆمبێله‌كه خۆی به ستوونێكی كاره‌بادا كێشاوه و ئاگری گرتووه.
ئه‌وه‌ش زانراوه، كه شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه گیانیی له ده‌ست داوه.
تا ئێستا ورده‌كاری رووداوه‌كه روون نه‌كراوه‌ته‌وه.
تیمه‌كانی پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێ كردووه.