پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

پێشبینی دەکرێت رۆژی شەممە باران ببارێت

ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق پێشبینی كرد سبه‌ی شه‌موو له‌ هه‌ندێ له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نمه‌باران و بارانی كه‌م ببارێت.

ده‌سته‌كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای پێشبینیكراوی ڕۆژانی داهاتووی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراقی بڵاو كرده‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ ته‌واوی عێراق ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بوونی تۆزێكی سووك به‌تایبه‌ت له‌ پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق.

سه‌باره‌ت به‌ پله‌كانی گه‌رماش ڕأیگه‌یاند: پله‌كانی گه‌رما هاوشێوه‌ی پله‌كانی گه‌رمای دوێنێ پێنجشه‌م ده‌بێت.

كه‌شناسی عێراق هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌موو له‌ پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌بوونی تۆزێكی سووك.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ پێشبینی ده‌كرێ له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان نمه‌باران و بارانی كه‌م ببارێت، ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ش و له‌ هه‌ندێ كاتدا هه‌وره‌ تریشقه‌ش دروست ده‌بێت.