سەلام حەمە لاو ناوێکی دیاری وەرزشی کوردستانە، ماوەی چەندین ساڵ سەرۆکی یانەی دوکان بووە، جگە لەوەیش کە وەک ڕاهێنەری یارییە سیانیەکان چەندین ساڵە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی یارییە سیانیەکانی هەڵبژاردەی عێڕاقە، لە سەرەتایی ئەو مانگە لە وڵاتی ئوردن وەک راهێنەری هەڵبژاردەی عێڕاق بەشداری پاڵەوانیەتی وڵاتانی ئاسیایان کرد و ئەنجامی باشیان بەدەستهێنا، ئەو ڕاهێنەرە هۆکاری بەشدارینەکردنی یاریزانی کورد لەو یارییە ئاشکرا دەکات.
عێراق ئەنجامی باشی بەدەستهێنا
لەشاری عەقەبە لە وڵاتی ئوردن پاڵەوانیەتی وڵاتانی ئاسیا بۆ یارییە سیانیەکان ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی عێڕاقیش بە سێ یاریزانەوە بەشداری کرد بوو، ئەگەرچی جیا لە ساڵانی ڕابردوو یاریزانانی کورد بەشدارییان نەکرد بوو، بەڵام بە ڕاهێنەرایەتی سەلام حەمە لاو ڕاهێنەری کورد عێڕاق لەو پاڵەوانیەتیەدا ئەنجامی باشی بەدەستهێنا، دوو یاریزان لەیاری ترایتۆن بەشدارییان کرد کە یاری سیانیە و یەک یاریزانیش لەیاریزانیش لەیاری دایسلۆن بەشداری کرد کرد کە یاری دوانیە و پلەی دووەمی پاڵەوانیەتیەکەی بەدەستهێنا، ئەو دوو یاریزانەیشی کە لە یاری ترایتۆن بەشدار بوون پلەی سێیەمی پاڵەوانیەتیەکەیان بەدەستهێنا، کە ماوەی مەلەکردن ٧٥٠م و پایسکیلسواری ماوەکەی ٢٠کم بوو، ڕاکردنیش ماوەکەی ٥ کم بوو، جگە لە وڵاتانی ئەوروپی کە لە یاری کراوەی پاڵەوانیەتیەکە بەشدارییان کرد بوو، هەریەک لە وڵاتانی کازاخستان، فلیپین، کوەیت، سعودیە، لوبنان، فەڵەستین، سوریا، عێڕاق، وەک وڵاتانی ئاسیا بەشداری پاڵەوانیەتیەکەیان کرد بوو.
دەربارەی ئەوەی بۆچی یاریزانی کورد لەو پاڵەوانیەتیە بەشدارییان نکرد، سەلام حەمە لاو گووتی: یاریزانی کورد وەکو جاران گرنگی بەو یارییە نادات، هۆکاری ئەوەیش ئەوەیە کە ئەو یارییە قورسە یاریزان لە یەک کاتدا سێ یاری جیاواز ئەنجام دەدات، مەشقی بەردەوام دەبێت هەبێ، لایەنی پەیوەندیداریش وەکو پێویست هاوکاری یاریزانانی ئەو یارییە ناکەن، یارییە سیانیەکانیش وەک یارییە تاکیەکانی تر فەرامۆش کراوە،