چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان:تەمەنی خولەی پەرلەمان درێژدەکرێتەوە

زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “خولی پێنجەمی پەرلەمان بۆ ماوەی ساڵێک درێژدەکرێتەوە و لەو ماوەیەدا هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت.” دەشڵێ: “ئەو فراکسیۆنانەی ئەمڕۆ گوتیان درێژکردنەوەی خولی پەرلەمان عەیبەیە، بۆ ئەو پەرلەمانتارانەش عەیبەیە دەنگ بە درێژکردنەوەی خولەکە نەدەن و دواتر لە پەرلەمان بەردەوامبن.”