چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا تاووتوێی دۆخی رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ن

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی سووریا كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (5ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ نيكۆلاس گرەینجەر، نوێنه‌رى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى باكووری رۆژهەڵاتی سووريا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.

له‌ کۆبوونەوەکەدا، کە ئێرڤن هیکس کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی سووريا و عێراق تاووتوێکران.

هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جەخت لەسه‌ر گرنگی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی نێوان لایەنە کوردییەکان لە سووریا و رێگەدان بە ئازادی کار و چالاکی سیاسی و رێکخراوەیی لە باکووری رۆژھەڵاتی سووریا، کرایه‌وه‌.