به‌كر كه‌ریم حه‌سه‌ن
جۆن سیی ماكسویل، نووسه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی و شاره‌زای بواری سه‌ركردایه‌تی ده‌ڵێ “پێوه‌ری سه‌ركرده به‌و ژماره‌یه نییه كه‌وا خزمه‌تى ده‌كه‌ن، به‌ڵكو به‌و ژماره‌یه كه ئه‌و خزمه‌تیان ده‌كات”.
گومانى تێدا نییه سه‌ركه‌وتنى قوتابخانه بۆ به‌دیهێنان و جێبه‌جێكردنى ئامانجه‌كانى په‌یوه‌سته به سه‌ركه‌وتنى كارگێڕییه‌كه‌ى، هیچ قوتابخانه‌یه‌ك ناتوانێ ئه‌و په‌یامه به دروستى و ته‌واوى بگه‌یه‌نێ، ئه‌گه‌رهاتو قوتابخانه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رێكى توانا و سه‌ركه‌وتووی لێ نه‌بێ.
واته هه‌موو قوتابخانه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوو ده‌وه‌ستێته سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێكى توانا و خاوه‌نبڕیار و سه‌ركه‌وتوو، هه‌ر ئه‌وه‌شه وای كردووه بنیاتنان و دروستكردنى قوتابخانه سه‌ركه‌وتووه‌كان له‌سه‌ر شان و ماندووبوون و دڵسۆزی به‌ڕێوه‌به‌ره هه‌ره باشه‌كان بنیات ده‌نرێت، كه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا قوتابخانه‌كه تیمێكى دڵسۆز و خۆنه‌ویست و سه‌ركه‌وتوو له مامۆستایانی لێ هه‌یه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رێكى به‌هێز له كارگێڕى و په‌روه‌رده و فێركردن به‌شێكى هه‌ره گرنگ و بنچینه‌یی و هه‌وێنى سه‌ركه‌وتنى هه‌ر قوتابخانه‌كه‌یه كه بتوانێ چۆن كارلێک و كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ و ئه‌رێنى هه‌بێت، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ى له قوتابخانه‌كه‌دا هه‌ن و وایان لێ بكات هه‌رهه‌موویان له خزمه‌ت پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و خزمه‌تكردنی قوتابیان و تێگه‌یاندن و پێگه‌یاندنى قوتابیان بن، بتوانن هه‌رده‌م و هه‌موو كات گیانى خۆشه‌ویستى و یهكترویستى و هۆگری و په‌یوه‌ستبوون و متووبوون و دڵسۆزی و دڵگه‌رمی و خوێنگه‌رمی و جۆش‌وخرۆش له ناخی قوتابیه ئازیزه‌كان و هه‌موو لایه‌ك دروست بكه‌ن و بنیاتى بنێن، له‌و كاته‌دا دەکرێ بڵێین قوتابخانه گۆڕانكارییه‌كى ڕیشه‌یی و بنچینه‌ییی به‌سه‌ردا دێ و به ئاسانى به‌رهه‌می باشى لێ دێته بوون له پێناو ئامانجه‌كانى په‌روه‌رده و فێركردندا.
كه‌واته به دڵنیایی و ڕاشكاوانه ده‌توانین بڵێین ئه‌و گوته‌یه دروسته كه ده‌ڵێ “به‌ڕێوه‌به‌رێكى باشم بدەرێ، قوتابخانه‌یه‌كى باشت ده‌ده‌مێ” یانیش به واتایه‌كى تر هه‌ر كاتێ به‌ڕێوه‌به‌رێك به پێى مه‌رج و پێوه‌ره په‌روه‌رده‌ییه‌كان ده‌ستنیشان كرا و هه‌ڵبژێردرا دوور له هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكى لابه‌لا ده‌توانرێ له داهاتوودا قوتابخانه‌یه‌كى پڕ به‌رهه‌م و به‌سوود بۆ كۆمه‌ڵگه بێته بنیاتنان.
ئه لێره‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت هه‌میشه له پشت سه‌ركه‌وتنى هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رێکی خۆنه‌ویست و په‌روه‌رده‌یی هه‌یه، واته خاڵى وه‌رچه‌رخان و پێشخستن و سه‌رخستنی پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن دهوهستێتهوە سه‌ر خاڵى چه‌قی قورسایی ئه‌ویش به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌یه كه هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێ نیشانه و ئاكار و سیفاتی جوانی په‌روه‌رده‌یی بێت و، نموونه‌ى هه‌ره به‌رزی كۆمه‌ڵگه و پرۆسه‌كه بێت و به ماناى وشه سه‌ركرده‌ى په‌روه‌رده‌یی بێت، سه‌ركرده‌یه‌ك دیدگایه‌كى زانستى و په‌وره‌رده‌یی ڕۆشن و دوورمه‌ودای هه‌بێت، بتوانێ هه‌موو توانست و وزه‌كان بخاته گه‌ڕ و له پێناو به‌دیهێنانى ئامانجه‌كانى په‌روه‌رده و فێركردن له قوتابخانه‌دا، هه‌میشه گیانى هه‌وڵدان و پابه‌ندی و به‌رهه‌مهێنان و سووربوون له ناخى هه‌موواندا دروست بكات و به‌رزی بكاته‌وه و باوه‌ڕیان پێی هه‌بێت، له هه‌مان كاتدا بڕواى ته‌واوی به ئیشپێكردن و خستنه‌ڕووی هه‌موو توانستەکان هه‌بێت و گه‌شه‌یان پێ بدات بۆ به‌رزترین ئاست له پێناو به‌دیهێنانى ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه جێگیر و مه‌به‌ستداره‌كان، كه هه‌میشه ئه‌و ئامانجانه كۆمه‌ڵگه و نیشتمان به‌ره‌و لووتكه و ترۆپک ده‌به‌ن له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه.
له كۆتاییدا پێویسته و گرنگه له هه‌مان كاتدا ئه‌ركی به‌رپرسانى په‌روه‌رده‌ییه له په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان به‌وپه‌ڕی بڕوابەخۆبوون و بڕوابوون به پرۆسه‌كه‌وه و به‌رپرسیاریه‌تییان، هه‌میشه ئه‌و كه‌سانه ده‌ستنیشان بكه‌ن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كان په‌روه‌رده‌یی بن و شیاو گونجاو بن له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕیى په‌روه‌رده‌ییدا