نامە‌ی (لیزترە‌س)؟ 

عارف ڕوشدی

نامەی سەرۆک وەزیرانی شانشینی بەریتانیا (لیز ترەس) بۆ رێزدار سه رۆكی ھه رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و ھه روه ھا بۆ رێزدار مسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان واتادارە لەسەرئاستی سیاسی ، ئابوری و ئاسایش. چو نکە کاتەکەی ھاوتەریبە لە گەڵ ھەبوونی چەندین تەنگژەی فرە ڕەھەندی ناوخۆیی عێراقی، ھەرێمی و جیهانی ، بەتایبەتی لە بواری (وزە ، ئاسایش و ھاوکێشەی ھاوسەنگی ھێز) و سەرکێشییان بۆ ململانێی
توندی ھەمەلایەن.
شاراوە نییە لە جیهانی سیاسەتدابەرژەوەندییەکان نەخاسمە (بەرژەوەندی ستراتیجی دوورمەودا) کرۆکی پەیوەندییە نیودەوڵەتیەکان پێکدێنێت و بەڵکو لێکەوتەی جیۆسیاسی ، ئابوری و ھەوراز و نشێوی ھەژمونی سەربازی ھاوپێچ دەکات. لەو چوار چێوەیەشدا ھەرێمی کوردستان بێ ئاگا نەبووە و لە جموجوڵ و ھەماھەنگی ھاوسەنگدا ئامادەیی ھەبوو، ئامادەبونی سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکوومەت لە چەندین بۆنەی ھەستیاری جیهانی و ھەرێمیدا کە بریتین لە؛ سەردانەکانیان بۆ وڵاتانی( ئەمریکا، بەریتانیا ، فەرەنسا ، وڵاتانی کەنداو و تورکیا) ، بەشداریکردنی سەرۆکی حکوومەت لە دیدارەکانی (دافوس و چەتەمهاوس) و بانگهێشتکردنی سەرۆکی ھەرێم لە رێورەسمی ناشتنی (شاژنی بەریتانیا) دا لە لایەک، سەردانی گەورە بەرپرسانی نێودەوڵەتی بۆ ھەرێمی کوردستان و کۆبونەوەیان لە گەڵ جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی ، تادەگاتە ناردنی نامەکەی (لیزترەس)ی سەرۆک وەزیران لە لایەکی دیکەوە، گرنگی ھەرێمی کوردستان لەسەر نەخشەی داھاتوی (سیاسی و ئابوری) ناوچەیی و جیهانی دەخەنە روو، بۆیە زۆر پێویستە وەک ئەرکێکی نیشتیمانی بەخەمخۆری و لێزانینەوە وەبەرھێنانی لەسەر بکرێت .

ھەواڵی زیاتر